رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگاى کەربەلا رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک دەستگیرکردووە کە هاوژینی پیاوەکە هاوکاری سێ کەسەکەی کردووە لە تاوانەکەدا، دواتر تەرمەکەیان لە کێڵگەیەک شاردووەتەوە.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی پارێزگاى کەربەلا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ کەسیان لە قەزاى عەین تەمر لەو پارێزگایە دەستگیرکردووە، ئەو سێ کەسە پیاوێکیان کوشتووە و هاوژینی پیاوەکەش هاوکاری کردوون.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، کوژراوەکە لە قەزاى عەین تەمر دیارنەماوە، لەدواى لێکۆڵینەوە لەلایەن هۆبەى زانیاریی سەر بە ئاژانسى هەواڵگرى و بنبڕکردنى تیرۆر، تۆمەتبارانى سەرەکى ئەو رووداوە دەستگیرکراون و لە کاتى لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە، بە هاوکارى هاوژینەکەى، ئەو پیاوەیان کوشتووە و دواتر تەرمەکەیان لە یەکێک لە کێڵگەکانى قەزاى عەین تەمر شاردووەتەوە.
پۆلیسی کەربەلا ئاماژەى بەوەشداوە، بەپێى لێکۆڵینەوەکان هۆکارى کوشتنى ئەو پیاوە، بوونى ناکۆکیى بووە لەگەڵ هاوژینەکەیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ