دوایین کاروانی عێراقییەکانی سوودان دەگەڕێنرێنەوە

29-06-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-06-2023، بە فڕۆکەیەک دوایین کاروانی ئەو عێراقییانە دەگەڕێنەوە کە هێشتا لە سوودان ماون. 
 
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی تایبەت دەچێتە سوودان بۆ هێنانەوەی ئەو عێراقییانەی کە هێشتا لە سوودانن.
 
لە 15ـی نیسانی ئەمساڵ، گرژییەکان لە نێوان ژەنەڕاڵ عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ژەنەڕاڵ محەممەد حەمدان دەگەلۆ ناسراو بە حمێدتی، فەرماندەی هێزی پشتیوانیی خێرا، بۆ شەڕێکی خوێناوی گۆڕان. 
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە هەزار و 800 کەس بەهۆی شەڕی نێوخۆیی سوودانەوە کوژراون، زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەس لە وڵاتە 28 ملیۆن کەسییەکەدا ئاوارەبوون و، نزیکەی 425 هەزار کەسیش بەرەو وڵاتانی دراوسێی سوودان هەڵاتوون. 
 
پێشتر حکومەتی عێراق زیاتر لە 228 عێراقی لە سوودانەوە گەڕاندەوە، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی ئەو وڵاتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."