رێکخراوێکى مافى مرۆڤى عێراق: لە دیوانیە کچێکی نۆ ساڵان لەلایەن باوکیەوە لەسەر تیکتۆک کوژرا

29-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێكخراوێکى مافى مرۆڤى عێراقى بڵاويکردەوە، کچێکى نۆ ساڵان لە پارێزگاى دیوانیە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە، ئەویش بەهۆى دەرکەوتنى لە دیمەنێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى تیکتۆک. بەڕێوەبەرى نووسینگەى مافى مرۆڤى ئەو پارێزگایە دەڵێت، "هەندێک زانیاریمان بەدەست گەیشتووە و لێکۆڵینەوە لەبارەوەیە دەکەین."
 
رێکخراوى ژنى عێراقى، کە رێکخراوێکى ناحکومیى تایبەتە بە مافى ژنان، وێنەى کچێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى بڵاوکردووەتەوە کە گوایە تەمەنى نۆ ساڵانە و لە سنوورى پارێزگاى دیوانیە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.
 
بە گوتەى رێکخراوەکە کوشتنى ئەو کچە بەهۆى ئەوە بووە، کە لە دیمەنێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى تیکتۆک دەرکەوتووە.
 
رۆژی 29ى حوزەیرانى 2023 محەممەد بدرێرى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق لە دیوانیە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، هەندێک زانیاریان لەوبارەیەوە دەستکەوتووە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە