رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە پارێزگاکاندا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، بەتایبەتی پارێزگاکانی بەسرە، نەجەف، ناسرییە، میسان و دیوانییە.
بەگوێرەی کەشناسی عێراق، لەو دوو رۆژەدا پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 43 بۆ 46 پلەدا دەبێت.
عامر جابری گوتی، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی رایگەیاند "لە رۆژی دووشەممەوە ئەم شەپۆلە گەرمایە کۆتایی پێدێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، لە پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاستدا پلەی گەرما لە 46 پلە تێناپەڕێت؛ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیشدا لە نێوان 37 بۆ 41 پلەدا دەبێت."
گوتەبێژی دەستەی کەشانسی داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەم دوو رۆژەدا خۆیان بپارێزن لە چوونە بەر هەتاو بە تایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا و هەوڵ بدەن رۆژانە بڕێکی زیاتر ئاو بخۆنەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 46 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ