فایەق زێدان دەڵێت گرووپە چەکدارەکان رازین چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و حیزبوڵڵا رەتیدەکاتەوە

52 خولەک له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هاوکاریی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەڵام گرووپی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا دەڵێت، تەنیا ئەو کاتە گفتوگۆ لەسەر چەکدانان دەکەن کە هێزە بیانییەکان لە وڵات بچنە دەرەوە.
 
فایەق زێدان رۆژی شەممە رایگەیاند، سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردن لە پرسی هەستیاری "قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا".
 
ئەمە لەکاتێکدایە گرووپی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بەرخۆدان (مقاوەمە) مافێکە و چەکەکانی لە دەستی چەکدارەکانیدا دەمێنێتەوە".
 
سەرکردەی سێ گرووپی دیکەی نزیک لە ئێران کە واشنتن بە "تیرۆریست" پۆلێنی کردوون، دەڵێن کاتی ئەوەیە چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بێت، ئەگەرچی ئەوانیش بەڵێنی چەکدانانیان نەداوە، کە داواکارییەکی لەمێژینەی ئەمریکایە.
 
فایەق زێدان لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی سەرکردەی گرووپەکانی کرد کە "بەدەم ئامۆژگارییەکەیەوە چوون بۆ هاوئاهەنگی لەپێناو سەپاندنی یاسا، قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و هەنگاونان بۆ کاری سیاسی، لە کاتێکدا پێویستیی نیشتمانی بۆ کاری سەربازی کۆتاییهاتووە".
 
بەرپرسانی عێراق و دیپلۆماتەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، دوای هەڵبژاردنی گشتیی عێراق کە مانگی تشرینی دووەم کرا، ئەمریکا داوای لە حکومەت کردووە ئەو 6 گرووپە دووربخاتەوە کە بە "تیرۆریست" پۆلێنی کردوون و هەنگاو بۆ هەڵوەشاندنەوەیان بنێت.
 
بەڵام هەندێک لەو گرووپانە سەنگی خۆیان لە پەرلەمانی نوێدا بەهێز کردووە و ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگین، کە بریتییە لە هاوپەیمانیی فەرمانڕەوای پارتە شیعەکان کە پەیوەندیی جیاوازیان لەگەڵ ئێران هەیە و خاوەن زۆرینەن.
 
ئەو گرووپانەی لە لیستی رەشدان، بەشێکن لە حەشدی شەعبی، بەڵام بەوە ناسراون کە هەندێ جار سەربەخۆ کار دەکەن.
 
هەروەها ئەو گرووپانە بەشێکن لەو "بەرەی بەرخودان" یاخود "میحوەری مقاوەمە" کە لەلایەن تارانەوە پشتیوانی دەکرێن؛ ئەوان داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن و پێشتریش چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزە بیانییەکان.
 
 ئەو گرووپانە بریتین لە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە باڵە سیاسییەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا 27 کورسی بەدەستهێناوە.
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەکە و کەسایەتیی دیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوتی: "باوەڕمان بە دروشمی قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا هەیە و ئێمە ئێستا بەشێکین لە دەوڵەت".
 
رۆژی هەینی هەریەک لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەلئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی رایانگەیاند، کاتی ئەوەیە "چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر شاحینەیەک بارکراون و گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان. وێنه: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆتۆمبێل لە سەرەتای ساڵی نوێوە بە مەرجی نوێ هاوردەی عێراق دەکرێ

دەزگای ناوەندیی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆریی عێراق دەڵێ، لە سەرەتای ساڵی نوێوە هیچ ئۆتۆمبێلێک بێ جێبەجێکردنی مەرجە نوێیەکان، هاوردەی عێراق ناکرێ.