دەنگۆ هەیە نووری مالیکی جەڵتەی دڵ لێیدابێ و نووسینگەکەی رەتیدەکاتەوە

29-07-2025
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا
نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی راگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کە سەرکردەکەیان بۆ پشکنینی خولی سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدای کردووە.
 
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە، دەنگۆی تووشبوونی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە جەڵتەی دڵ بڵاوبووەوە، نووسینگەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
 
نووسینگەکە رایگەیاند، نوورى مالیکى سەرۆکى ئەو هاوپەیمانێتییە پشکنینى پزیشکى لە نەخۆشخانەى ئیبن بەیتار لە بەغدا کردووە
 
بە گوێرەى روونکردنەوەکە، ئەو پشکنینانە لە چوارچێوەى بەدواداچوونى خولی بووە بۆ پشکنینەکان.
 
ئەمە یەکەمجار نییە، دەنگۆی تێکچوونی تەندروستی نووری مالیکی بڵاودەبێتەوە. لە ماوەی ڕابردوودا (کۆتایی مانگی ئایاری 2024) دەنگۆیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک میدیای عێراقیدا بڵاوبووەوە گوایە نووری مالیکی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی بەغدا و تەندروستیی ناجێگیرە.
 
دواتر نووسینگەی راگەیاندنی نووری مالیکی و راوێژکارە نزیکەکانی، بەتایبەتی هشام رکابی، بە خێرایی و بە فەرمی ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە و جەختیان کردەوە کە مالیکی "تەندروستیی زۆر باشە و لەسەر کار و چالاکییە سیاسییەکانی رۆژانەی بەردەوامە."
 
نووری مالیکی کێیە؟
 
- نووری کامل مالیکی، ناسراو بە جەواد مالیکی
- ساڵی 1950 لە قەزای هیندیەی پارێزگای بابل لە دایکبووە
- لە کۆتایی شەستەکان پەیوەندی بە حیزبی دەعوە کردووە
- ساڵی 1980 بەهۆی گوشاری حیزبی بەعسەوە عێراقی جێهشتووە
- ماوەیەکی زۆر لە سووریا و ئێران ژیاوە.
- ساڵی 2003 گەڕایەوە عێراق
- ئەندامی ئەنجوومەنی حوکم بووە
- ساڵی 2006 بووە سەرۆکوەزیرانی عێراق
- ساڵی 2010 بۆ جاری دووەم بە سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵبژێدرایەوە
- ئێستا سەرۆکی حیزبی دەعوە و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."