لایەنە شیعەکان نیگەرانن لە چوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرەو هەولێر و داوا دەکەن لەوێش نەمێنن

29-08-2025
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
چەند سەربازێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەربازگەی کەی وەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: فازڵ هەورامی - رووداو/ئەرشیڤ
چەند سەربازێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەربازگەی کەی وەن. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: فازڵ هەورامی - رووداو/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەغدا و بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبارەوە بەرەو هەولێر، لایەنە شیعەکانی نیگەران کردووە و داوا دەکەن ئەو هێزە شەڕکەرانە لە هەرێمی کوردستان-یش نەمێنن.
 
حوسێن عامری، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون (عەسائیب) و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "لەڕاستیدا کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەندێک سەربازگە لەسەر خاکی عێراق، چەند لایەنێکی هەیە؛ لەوانەش کشانەوەیەکی تاکتیکی و هەندێکیش بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتدا کراوە، بەڵام ئێمە پێمان وایە دەرچوون لە سەربازگەی عەین ئەسەد و چوون بۆ هەرێمی کوردستان-یش هەر خاکی عێراقە."
 
بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی بە ئەرکی خۆیان لە سەربازگەکانی ڤیکتۆریا لە بەغدا و عەین ئەسەد لە ئەنبار بهێنن. عێراق دەڵێت، کشانەوەی بەقۆناخی ئەو هێزانە لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان عێراق ئەمریکایە و پێوەی پابەند دەبن.
 
محەممەد شەممەری، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری گوتی، "هێزە ئەمریکییەکان بەپێی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و ئەمریکا کشاونەتەوە. بەپێی رێککەوتنەکە، کشانەوە بە ئاراستەی هەولێر دەبێت، دواتر دەردەچن. ئەو بابەتەی لە راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە کە ئەمریکییەکان لێرە دەکشێنەوە و لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەبن، دوورە لە راستییەوە، بەڵام ئەمە سەرکەوتنی دانوستاندنی عێراقە، بەداخەوە ئەم سەرکەوتنە پشتگوێخراوە."
 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، چەند ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانان کشاونەتەوە و چەندیش ماونەتەوە؟ محەممەد شەممەری گوتی، "ژمارەیان بە دیاریکراوی نازانم."
 
حکومەتی عێراق، دەیەوێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی هاوپەیمانێتییەکە، کە مانگی 9ی ساڵی داهاتووە. هاوپەیمانێتییەکە لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ هێزی راوێژکاریی سەرباز و دیپلۆماسی بۆ هاوئاهەنگیکردنی هێزە عێراقییەکان بگۆڕێت.
 
کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، شەقامی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیوایە عێراق بەبێ ئەو هێزانەش دەتوانێت رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکان ببێتەوە، لایەنەکەی دیکە پێیوایە بە رۆیشتنی ئەو هێزانە دوورنییە جارێکی دیکە سیناریۆی ساڵی 2014 دووبارە ببێتەوە و داعش لە عێراق سەرهەڵبداتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.