هەرێمى کوردستان نوێنەرى لە لیژنەى بنبڕکردنى تیرۆرى عێراقدا دەبێت

29-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەى پڕۆژەیاساى بنبڕکردنى تیرۆر کە لە قۆناخى دەنگدایە لە پەرلەمان، هەرێمى کوردستان نوێنەرێکى لەو لیژنەیە دەبێت، کە بە ناوى لیژنەى نیشتیمانى بنبڕکردنى تیرۆر پێکدەهێندرێت، ئەندامێکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت: "دیارینەکراوە نوێنەرەکەى هەرێمى کوردستان سەربازى و ئەمنى دەبێت، یان مەدەنى".
 
رائید مالیکى، ئەندمى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: پڕۆژەیاساى بنبڕکردنى تیرۆر لە قۆناخى دەنگدان و پەسندکردنیدایە. بەگوێرەى یاساکە، لیژنەى نیشتیمانى بنبڕکردنى تیرۆر پێکدەهێندرێت کە بەشێک دەبێت لە راوێژکاریی ئاسایشى نیشتمانى عێراق و هەرێمى کوردستان نوێنەرى لە لیژنەکەدا دەبێت.
 
بەگوێرەى مادەى 18ى پڕۆژەیاساى بنبڕکردنى تیرۆر لیژنەى نیشتیمانى بنبڕکردنى تیرۆر پێکدەهێندرێت، کە لە سەرۆک، دوو جێگر و نوێنەرى نۆ لایەن پێکهاتووە و لەلایەن راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراقەوە سەرۆکایەتى دەکرێت، هەر یەک لە نوێنەرانى وەزارەتى دەرەوە و دەزگاى بنبڕکردنى تیرۆر جێگرانى یەکەم و دووەمى سەرۆکەکەى دەبن. 
 
رائید مالیکى، ئاشکرایکرد کە دیار نییە نوێنەرى هەرێمى کوردستان لەو ئەنجوومەنە مەدەنى دەبێت یان سەربازى و ئەمنى، بەڵام "ئەگەر زۆرە" نوێنەرەکە مەدەنى نەبێت.
 
بەگوێرەى ئەو مادەیە، نابێت نوێنەرانى نۆ لایەنەکەى دیکە لە بەڕێوەبەرى گشتى یان ئەفسەر بەپلەى لیوا کەمتر بێت، کە جگە لە هەرێمى کوردستان نوێنەرانى وەزارەتەکانى دارایی، بەرگرى، ناوخۆ، دادى عێراق، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى، بانکى ناوەندى، دەزگاى هەواڵگرى عێراق ئەندامیان دەبێت لە لیژنەکە.
 
ئەرکى ئەو لیژنەیە هاوئاهەنگیکردن و بەدواداچوونە لەگەڵ دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان کە بەشدارن لە چالاکییەکانى دژ بە تیرۆر، ئەوە جگە لە ئامادەکردنى راپۆرت لەبارەى  پەیوەستبوونەکانى عێراق بە رێوشوێنەکانى تایبەت بە بنبڕکردنى تیرۆر و ناردنى بۆ رێکخراو و لایەنە نێودەوڵەتییەکانى تایبەتمەندى تیرۆر. 
 
پڕۆژەیاسای بنبڕکردنى تیرۆر لە 11ى ئەیلوول خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانى ماوە بۆ کارابوونى. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."