رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ژمارەیەک پلەی تایبەت دەدات و لیستەکە رەوانەی پەرلەمانی دەکات بۆ ئەوەی بکرێنە هەمیشەیی و لەنێویاندا دوو کوردی تێدایە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 28-11-2023ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا دەنگ لەسەر ژمارەیەک پلەی تایبەت درا و لیستەکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا بۆ ئەوەی پۆستەکانیان لە بەوەکالەتەوە بکرێتە هەمیشەیی کە دوو کوردی تێدایە و بریتین لە عیزەت سابیر و عادل کەریم.
ناو و پۆستەکان بریتین لە:
- عەبدولئیلاهـ نائیلی، سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان
- حەسەن سوڵتانی، سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیان
- عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوت
- عادل کەریم کاک، بریکاری وەزارەتی کارەبا
- حەیدەر شەممەری، سەرۆکی وەقفی شیعە
- مەشعان خەزرەجی، سەرۆکی وەقفی سوننە
- ماهیر حەماد، بریکاری وەزارەتی پلادانان
- غەسان محەممەدی، بریکاری وەزارەتی بازرگانی
- مەتین جادری، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە
- سەمیر سەلمان، راوێژکار
یەکێک لە کارنامەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی ئەوە بوو، ئەو پۆستانەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن بکرێنە هەمیشەیی و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت؛ هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ کاری بەرپرسان بکرێت و ئەوەی وەک پێویست نەبێت، لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 28-11-2023ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئەنجوومەنەکە دوورخستنەوە و گواستنەوەی 12 بەڕێوەبەری گشتی پەسندکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ