زیاتر لە 347 هەزار دەنگى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراق پووچەڵ بوون

29-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 347 هەزار دەنگ لە نێوان هەردوو ئەنجامى بەرایی و کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق جیاوازە، کە دەنگى پووچەڵن و هەژمار نەکراون ئەگەرچى فۆرمەکانیشیان چوونەتە نێو سندووقى دەنگدانەوە.
 
بەگوێرەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، کە لە 28ى کانوونى یەکەم لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە راگەیێندرا، تێکڕاى ژمارەى راستەقینەى دەنگەکان، کە هەژمارکراون شەش ملیۆن 252 هەزار و 35 دەنگ بووە لە کۆى ئەو 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەسەى کە مافى دەنگدانیان هەبووە بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە بە گوێرەى ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان کە لە 19ى کانوونى یەکەمى 2023 کۆمیسیۆن بڵاویکردەوە شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 کەس دەنگیان داوە، بەوپێیە بێت 347 هەزار و 633 دەنگى دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنە پووچەڵ بوون، کە پێکهاتوون لە دەنگى سپى و ئەو فۆڕمەى دەنگدانانەى بەهەڵە پڕکراونەتەوە.
 
لە ئەنجامە بەراییەکاندا ژمارەى ئەو دەنگدەرانەى لە پارێزگای بەغدا بەشدارى هەڵبژاردنیان کردووە 980 هەزار و 378 دەنگدەر بوون، بەڵام بەگوێرەى ئەنجامى کۆتایی دەنگى راستەقینە لە پارێزگاکە 879 هەزار و 23 دەنگ بووە، جیاوازییەکان 101 هەزار و 355 دەنگ بووە، کە دەنگی پوچەڵ بوون.
 
بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رێژەى بەشداریى لە دەنگدانى گشتى و تایبەتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان 41٪ بووە ، کەمترین رێژەى بەشدارى لە بەغدا بووە، کە 26٪ و زۆرترین رێژەى بەشداریش لە کەرکووک بووە، کە 65٪ بوو.
 
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.