رووداو دیجیتاڵ
هەیبەت حەلبووسی بە 208 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و نزیکترین رکابەری 66 دەنگی بەدەستهێنا.
دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یەک گەڕدا یەکلایی بووەوە و هەیبەت حەلبووسی وەک بەربژێری ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لەکۆی 309 پەرلەمانتاری ئامادەبوو 208 دەنگی بەدەستهێنا.
هەیبەت حەمەد عەباس حەلبووسی لە ساڵی 1980 لە ئەنبار لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان و ئەندامى پارتى تەقەدوومە.
سالم عیساوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی سەروەری 66 دەنگی بەدەستهێنا و عامر عەبدولجەبار، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی فاو-زاخۆ 9 دەنگی بەدەستهێنا. کۆی ئەو دەنگانەی پووچەڵ بوون 26 دەنگ بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2025، خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران بۆ دەستبەکاربوون، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا.
پێش دەنگدانەکە، موسەننا سامەڕایی کە بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم بوو، کشانەوەی خۆی لەو رکابەرییە راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ