عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

29-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامانى خولى نوێى پەرلەمانى عێراق بە 177 دەنگ، عەدنان فەیحانیان وەک جێگرى  یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژارد کە سەر بە بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەقە.
 
306 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەشدارییان لە دەنگدان کرد بۆ هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە لە پشکی شیعەیە. بەگوێرەی ئەنجامی دەنگدانەکە، عەدنان فەیحان، ئەندامی فراکسیۆنی سادقوون بە 177 دەنگ وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
 
عەدنان فەیحان مووسا، ساڵی 1973 لە بابل لەدایکبووە و دیبلۆمی لە کارگێڕیدا هەیە. لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا 13443 دەنگی بەدەستهێنا، وەک بەربژێری لیستی بزووتنەوەی سادقوون، کە باڵی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقە.
 
 لیستى سادیقوون لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق 28 کورسی بەدەستهێناوە.
 
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کە رکابەریی دەکرد بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، 107 دەنگی بەدەستهێنا.
 
 ژمارەى دەنگى پوچەڵ لە هەڵبژاردنى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان 22 دەنگ بوو. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2025، خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران بۆ دەستبەکاربوون، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی ئەنجامدرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."