لە عێراق سێ یاریى ئەلیکترۆنى سنووردار دەکرێن

30-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەبجى، فیلی شین و مەریەم لەنێو ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەن، کە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بەکارهێنانیان سنووردار دەکات، ئەوەش بە پاساوى هاندانى تووندوتیژى و چوونە دەرەوەى پارە.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەست دەکات بە ئامادەکردنى چەند رێوشوێنێک بۆ سنووردارکردن و کەمکردنەوەى هەندێک یاریی ئەلیکترۆنى و قەدەخەکردنى هەندێکى دیکەیان.
 
عەمید مەنسوور عەلى سووڵتان، بڕیاردەرى لیژنەى نیشتمانیى رێکخستنى چەک لە وەزارەتى ناوخۆى عێرق رایگەیاند، چەند رێنوێنی و رێوشوێنێک ئامادە دەکەن بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنى بەکارهێنانى هەندێک یاریى ئەلیکترۆنى، بەتایبەت ئەو یارییانەى "هانى تووندوتیژى دەدەن،" لەوانەش پەبجى، مەریەم و فیلی شین.
 
لەبارەی هۆکاری سنووردارکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانەش، عەمید مەنسوور عەلى سوڵتان بە میدیاى فەرمیى عێراقى گوتووە، بۆ رێگرییە لە تووندوتیژى و چوونە دەرەوەى پارە لەڕێگەى ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانە.
 
بەگوێرەى ئەو رێکارانە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە هاوئاهەنگى لەگەڵ تۆڕى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانە سنووردار دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە