رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق رایگەیاند، بازرگانێکی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەریان لە پارێزگای سلێمانی بە دوو کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە راگەیێنراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەو بازرگانەی بڵاوکردەوە، کە دەگوترێت لە رێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە ئەو کەسە دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستگیرکردنی ئەو بازرگانە کە بە "نێودەوڵەتى" ناوى بردووە بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی مادە هۆشبەر لە هەردوو پارێزگاى نەینەوا و سلێمانی.
لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی 2025دا هێزە ئەمنییەکانی عێراق 34 ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیرکردنى باندەکانى مادەى هۆشبەردا کردووە و دەستیان بەسەر شەش تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ