چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەسەر پۆستی سەرۆکى پەرلەمان بوونەتە دوو بەرە

30-04-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگیى شیعە لەبارەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بوونەتە دوو بەرە. بەرەیەکیان لەگەڵ ئەوە پەیڕەوى ناوخۆ هەموار بکرێتەوە و تەقەدوم بەربژێرێکى نوێى هەبێت، یان لەنێوان ئەو دوو بەربژێرەى کە ئێستا هەن یەکێکیان بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرێت.
 
شەوى رابردوو هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆبووەوە. پرسی پۆستى سەرۆکى پەرلەمان ئەجێنداى سەرەکى کۆبوونەوەکە بووە. ئەحمەد عیساوى، ئەندامى دەستەى گشتیى رەوتى حیکمە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "لە کۆبوونەوەکەى شەودا ئەو پرسە یەکلانەبووەوە، پێکهێنەرانى هاوپەیمانێتیەکە دوو بۆچوونى جیاوازیان هەیە."
 
زیاتر لە پێنج مانگە ئەو پۆستە چۆڵە، کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق لە 14ى کانوونى دووەمی 2024، نەیتوانى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان یەکلابکاتەوە، دەنگدان بۆ دیاریکردنى سەرۆک گەیشتە گەڕى دووەم و راگیرا، رکابەرییەکە لە نێوان شەعلان کرەیم، بەربژێرى تەقەدوم، لەگەڵ سالم عیساوى، بەربژێرى هاوپەیمانیى سەروەرى مایەوە، مەحموود مەشهەدانى، بەربژێرى عەزم، لە گەڕى یەکەمدا دەنگى پێویستى بەدەست نەهێنا. 
 
ئەحمەد عیساوى دەڵێت،  بەشێک لە پێکهێنەرانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەگەڵ ئەوەن، کە رکابەرییەکە لە نێوان ئەو دوو بەربژێرە درێژە پێبدەن، بەشێکى دیکەیان لەگەڵ  پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان هەموار بکرێتەوە و رێگە بدرێت تەقەدوم بەربژێرێکى دیکە پێشکێش بکات، "بڕیاردرا گفتوگۆى زیاتر لەو بارەیەوە بکرێت".
 
18ى نیسان، شەعلان کرەیم لە بەربژێریی پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کشایەوە، 74 پەرلەمانتار بەفەرمى داوایانکردووە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەى رێگە بدات بەربژێرێکى دیکە خۆى بۆ ئەو پۆستە بپاڵێوێت. بەرپرسەکەى رەوتى حیکمە گوتى: "کۆتایی ئەم هەفتەیە چوارچێوەى هاوئاهەنگى خۆى لە نێوان ئەو دوو بۆچوونە یەکلا دەکاتەوە و بڕیارى کۆتایی دەدات".
 
لە 14ـی تشرینى دووەمی ساڵى رابردووەوە پۆستى سەرۆکى پەرلەمان چۆڵە، ئەویش بەهۆى بڕیارێکى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بە لێسەندنەوەى ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمان، کە هاوکات سەرۆکى پەرلەمان بوو.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران.

عێراق رۆژێک ماتەمینی گشتیی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند

حکومەتى عێراق رۆژێک ماتەمینیی گشتیی راگەیاند وەک هاوسۆزیەک بۆ گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە رووداوى تێکشانى هیلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.