رووداو دیجیتاڵ
بارهەڵگرێک خۆی بە دەروازەی بنکەیەکی پۆلیسی بەعقوبەدا کێشا و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2024 روویدا و تێیدا بارهەڵگرێک خۆی بە دەروازە و کۆنکریتەکانی بنکەی پۆلیسی چواڕیانی قودس لە شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە کێشا.
عەقید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە رووداوی گوت، "لە رووداوەکەدا دوو پۆلیس بە ناوەکانی ئەحمەد تەها یاسین و عەبدوڵڵا زاهیر محەممەد گیانیان لەدەستدا."
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رەتیکردەوە رووداوەکە تیرۆریستی بێت و گوتی، "قەزا و قەدەر بووە."
ساڵی رابردوو زیاتر لە 7000 رووداوی هاتووچۆ لە عێراق تۆمار کراون.
بەگوێرەی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلادانانی عێراق، لە 2022یشدا 11523 رووداوی هاتووچۆ تۆمار کراون کە بەراورد بە 2021، نزیکەی 8.1%ی رووداوەکان زیادیان کردووە و لە ئەنجامدا 3021 کەس گیانیان لەدەستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ