رووداو دیجیتاڵ
سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2024، مەیسەم سافی،گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی پێنجشەممە لە شاری بەغدا کۆبوونەوەی چوار قۆڵی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، قەتەر، ئیمارات و تورکیا سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت.
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکان و کارەکانی رێگەی گەشەپێدان تاوتوێ دەکرێن.
مەیسەم سافی دەڵێت، پرۆژەکە تاوەکو ئێستا لە قۆناخی دیزایندایە و ئەویش لە قۆناخی کۆتاییدایە.
پرۆژەکە بە 11 پارێزگادا تێدەپەڕێت؛ لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە پێشابوور دەچێتە نێو باکووری کوردستان و تورکیا.
رێگەى گەشەپێدان درێژییەکەى 1200 کیلۆمەتر دەبێت و تێچووی 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت.
کارەکانی پرۆژەکە دابەشکراوە بەسەر 15 بەش و بە سێ قۆناخ تەواو دەبێت؛ بڕیارە قۆناخی یەکەمی ساڵی 2028 تەواو بێت؛ قۆناخی دووەم 2038 و قۆناخی کۆتایی ساڵی 2050 تەواو بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ