عێراق
پیاوەکە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، سکاڵای ونبوونی هاوژینەکەی تۆمارکردبوو و ئامانجەکەش ئەوە بووە راستییەکە بشێوێنێت
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە دەڵێ، پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، سکاڵای ونبوونی هاوژینەکەی تۆمارکردبوو و ئامانجەکەش ئەوە بووە راستییەکە بشێوێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025 لیوا نەجاح مەحموود سوڵتان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی پیاوێک سکاڵای لەبارەی ونبوونی هاوژینەکەی تۆمارکرد، تیمێکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێنا و دوای 13 رۆژ لە چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری، گومانمان لە هاوژینەکەی بۆ دروستبوو."
لیوا نەجاح مەحموود سوڵتان گوتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و سەیرکردنی بەڵگەکان، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا و گوتی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هاوژینەکەی کوشتووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە، تۆمەتبارەکە سەرەتا ژنەکەی بردووەتە شوێنێکی دوور، بە پاساوی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و لەوێ بە دەمانچە کوشتوویەتی.
کوژراوەکە تەمەنی 40 ساڵ بووە و دایکی 6 منداڵ بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ