ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ رووداو: دەنگ بە بەربژێری پارتی دەدەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەحمەد ئەسەدی، ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای دانوستاندنەکانی ئەمڕۆ، پرسی دیاریکردنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی کرایەوە.
 
دوێنێ دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. دوای دووجار هەڵبژاردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی و رێبوار کەریم، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، هەردوو بەربژێرەکە نەیانتوانی دەنگەکانیان بگەیەننە زۆرینەی رەها کە زیاتر لە 166 دەنگە و بەو هۆیەوە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی نەبووەوە.
 
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوتی: "چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری داوە لە گەڕی سێیەمدا دەنگ بە بەربژێری پارتی بدات."
 
دوێنێ دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یەک گەڕدا یەکلایی بووەوە و هەیبەت حەلبووسی وەک بەربژێری ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لەکۆی 309 پەرلەمانتاری ئامادەبوو 208 دەنگی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق.

فایەق زێدان بۆ "چارەسەری هەڵبژاردنی جێگری سەرۆک" لە پەرلەمانە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی تەمەنی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆبوونەوە. بە گوتەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێی دۆزینەوەی دەرچەیەکی یاساییە بۆ چارەسەری بەربەستی بەردەم هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.