دەروازە سنوورییەکانی عێراق: بە قاچاخ بردنەدەرەوەی 2400 ڤیزەکارت و ماستەرکارد پووچەڵکرایەوە

31-05-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، هەوڵی بە قاچاخ بردنەدەرەوەی 2400 ڤیزە و ماستەرکاردیان پووچەڵکردووەتەوە.
 
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رۆژی چوارشەممە، 31-05-2023، رایگەیاند، هەوڵی بە قاچاخ بردنەدەرەوەی زیاتر لە 2400 ڤیزە کارت و ماستەر کاردی ئەلیکترۆنییان پووچەڵکردووەتەوە کە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە و دەروازەی قائیمەوە هەڵی بردنەدەرەوەیان دراوە.
 
گوتەبێژی فەرمیی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق گوتی، ئەو کارتانە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ببرێنە دەرەوەی وڵات، بەڵام بەهۆی رێکاری تووندی کارمەندانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە بە قاچاخبردنی ئەو کارتانە پووچەڵکرایەوە و دەشڵێت، "کەسانی دەروون لاواز هەوڵیانداوە کارتەکان ببەنە دەرەوەی وڵات. چەند رێگەیەکیش بۆ شاردنەوەی ئەو کارتانە بەکاردێت لەوانە شاردنەوەی لەنێو پێڵاو و جانتا". 
 
عەلائەدین قەیسی دەڵێت، زۆر هەوڵی بە قاچاخ هێنان و بردن پووچەڵ دەکرێنەوە لەوانە مادەی هۆشبەر، دەرمان و خۆراکی ماوەبەسەرچوو و دراو.
 
سەرەتای ئەم مانگە، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف 3 کەسیان دەستگیرکرد کە 367 کارتیان پێ بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."