لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا کەسێک دەستگیر کرا کە وەکو پزیشک خۆی ناساندبوو

31-05-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی وەکو پزیشک خۆی ناساندبوو
کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی وەکو پزیشک خۆی ناساندبوو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەسێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى بەغدا دەستگیر دەکرێت کە بە جلوبەرگى پزیشکەوە کارى کردووە و خۆى وەک پزیشک ناساندووە، لەکاتێکدا ئەو پسپۆڕییەى نەبووە. وەزارەتى تەندروستیی عێراق دەڵێت: "لە یەکەم رۆژى کارکردنیدا دەستگیرکراوە".
 
پاسەوانانى شارى پزیشکى لە بەغدا، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە جلوبەرگى پزیشکى لەبەردابووە و وەک پزیشکى هەناوى خۆى ناساندووە. بەگوێرەى دیمەنى کاتى دەستگیرکردنى لە ناو شارى پزیشکى لە بەغدا، ئەو کەسە هاوشێوەى پزیشکەکان جلوبەرگى سپى لەبەردایە و ئامێرى پشکنینى پێ بووە.
 
رۆژی 31ـى ئایارى 2023، وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا، ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئەو کەسەى دەستگیرکراوە چەند مانگێکە وەکو پزیشک خۆى ناساندووە، "راست نییە"، بەڵکو لە هەمان رۆژى خۆناساندنى وەکو پزیشک دەستگیرکراوە.
 
وەزارەتى تەندروستیی عێراق دەشڵێت، ئەو کەسە رادەستى هێزە ئەمنییەکان کراوە بەمەبەستى گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایى لەدژى.
 
بەگوێرەى یاسای ژمارە 160ـى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشی عێراق، هەر کەسێک خۆى وەکو فەرمانبەرێکى کەرتى گشتى ناساند، سزاکەى بەندکردنە، بەو مەرجەى لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە