پەرلەمانی عێراق دەنگ بە سێ پرۆژە دەدات و خوێندنەوەش بۆ چواری دیکە دەکات

31-07-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێکرد، بڕیارە دەنگ بە سێ پرۆژەیاسا پێبدرێت و خوێندنەوە بۆ چوار پرۆژەی دیکە بکرێت.
 
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەرنامەی کار بریتییە لە: دەنگدان بە پرۆژەیاسای پەیمانگای پێگەیاندنی کۆمیسیارانی پۆلیس؛ دەنگدان بە پرۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێککەوتنی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان و رزگارکردن لە دەریاکان (SAR)ی ساڵی 1979؛ دەنگدان بە پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان ژمارە 52ی ساڵی 2017.
 
هەروەها خوێندنەوەش بۆ ئەم پرۆژە یاسایانە دەکرێت: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی بەرپرسانی رژێمی پێشوو ژمارە 72ی ساڵی 2017؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دڵنیایی بەرپرسیارێتیی کەسی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 47ی ساڵی 1990؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە پرۆتۆکۆلی گشیی ساڵی 1997 بۆ هەمواری رێککەوتنی رێگریکردن لە پیسبوون لەلایەن کەشتییەکانەوە ساڵی 1973؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێککەوتننامەی مەراکش. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە