پارێزگاری نەجەف: بایکۆت کاریگەریی گەورەی لەسەر رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن نابێت

31-10-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوتەی پارێزگاری نەجەف، رێژەی بەشداریی دەنگدان لە پارێزگاکە بەرز دەبێت و پێیوانییە بایکۆتەکەی موقتەدا سەدر کاریگەری گەورەی لەسەر رێژەی بەشداری لە پارێزگاکەدا هەبێت.
 
رۆژی هەینی، 31ی تشرینی یەکەمی 2025، یوسف کیناوی، پارێزگاری نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی راپرسییەکان، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە نەجەفدا رێژەیەکی باش دەبێت.
 
پارێزگاری نەجەف گوتی، "هاووڵاتییانی نەجەف هیوایان بە هەڵبژاردن هەیە و بەڕێژەیەکی باش بەشداری دەکەن."
 
لەبارەی کاریگەریی بایکۆتی موقتەدا سەدر لەسەر رێژەی بەشداری هەڵبژاردن لە پارێزگای نەجەف کە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەدرە، یوسف کیناوی گوتی: "بەدڵنیاییەوە بایکۆتکردنەکە کاریگەری دەبێت، بەڵام ئەگەر زۆرینەی خەڵکی روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن ئەوا کاریگەرییەکەی بە روونی بە پڕۆسەکەوە دیار نابێت."
 
رۆژی 03-10-2025، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد و تاوەکو 8ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
 
پارێزگاری نەجەف دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هەڵمەتی بانگەشە لە نەجەف بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت و هیچ رووداوێکی نەخوازراو و کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تۆمار نەکراوە."
 
14 حیزب و هاوپەیمانیی کێبڕکێ لەسەر 12 کورسی پارێزگای نەجەف دەکەن. هاوپەیمانییەکەی محەممەد شیاع سوودانیش کە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە، لە نەجەف بە 24 بەربژێر بەشداری کردووە.
 
سەبارەت چانسی دەنگی هاوپەیمانییەکانی سوودانی لە نەجەف، یوسف کیناوی ئاشکرای دەکات، "لە باشترین دۆخدا سێ کورسی و لە خراپترین دا دوو کورسی بەدەستدەهێنێت."
 
بڕیارە رۆژی 9ی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت و، 11ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.