کەرکووک و 10 پارێزگای عێراق پێجشەممەیان کردە پشوو

31-12-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەرکووک و 10 پارێزگای عێراق، رۆژی پێنجشەممە دەکەنە پشوو.
 
پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان، پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف، میسان، بەسرە، زیقار، واست، سەلاحەدین، دیوانییە و دیالەی عێراق بڕیاریاندا کە رۆژی پێنجشەممە، 2-1-2025، بەهۆی نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی پشوو بێت. 
 
بەرەبەیانی سێی کانوونی دووەمی 2020، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەریەکە لە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج و هەردووکیان کوژران. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."