رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، جانتایەکی ئەلیکترۆنیی زیرەکی بۆ نەهێشتنی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا دروستکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، جانتاکە تاقیکراوەتەوە و لە قوتابخانەکاندا سوودی لێوەردەگیرێ.
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 31-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پەیامێکی روون و بەهێزی ئاراستەی هەموو ئەوانە کردووە کە هەوڵی دەستکاریکردنی پرۆسەی پەروەردەیی یان دەستبردن بۆ پاکییەکەی دەدەن."
بە گوتەی ئەرشەد حاکم، بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگاکەیان توانیویەتی جانتایەکی ئەلیکترۆنیی زیرەک و پێشکەوتوو دروستبکات کە "تایبەتە بە ئاشکراکردنی گزی ئەلیکترۆنی یان گزی لە تاقیکردنەوەکاندا بە مەودای دوور و مامناوەند و بە کاراییەکی زۆر بەرز."
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گوتی، جانتاکە چەندین جار تاقیکراوەتەوە و لە قوتابخانەکاندا دەست بە کارکردن پێی کراوە و نموونەش هەیە کە سەرکەوتنی دەسەلمێنێت.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دەڵێ، پلان هەیە زیاتر لە 1000 جانتا بۆ قوتابخانەکانی بەغدا و دواتریش بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق دروستبکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ