سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە: شەڕی سەخت لە دێرەزوور هەڵگیرساوە

01-09-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەبارەی شەڕی نێوان هەسەدە و چەند گرووپێکی نێو ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە رایگەیاند، "شەڕێکی سەخت" هەیە و دەشڵێت، "بەڵگە هەیە کە ئەم ئاڵۆزیانە لەلایەن میلشیاکانی سەر بە ئێران و رژێمی سووریاوە هاندراون."

لە چەند رۆژی رابردوودا، دوای ئەوەی کە هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەحمەد خبەیل ناسراو بە ئەبو خەولە، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور و چوار لە هاوکارەکانی، دوای بانگهێشتکردنیان بۆ کۆبوونەوەیەک لە حەسەکە، دەستگیرکرد؛ شەڕ لەنێوان هەسەدە و بەشێک لە چەکدارەکانی ئەو هێزەدا دروستبوو کە هێزێکی زۆرینە عەرەبی سەر بە هەسەدەوەیە.

ئیلهام ئەحمەد لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، "بەداخەوە، ئەم پێکدادانانە لە خۆیانەوە دروستنەبوون. بەڵگە هەیە پیشانی دەدات کە ئەم ئاڵۆزیانە لە لایەن میلشیاکانی سەر بە ئێران و رژێمی سووریاوە هاندراون کە لە تەواوی ناوچەکەدا نائارامی و ناسەقامگیری دەنێنەوە."

ئیلهام ئەحمەد هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە تاران و دیمەشق دەیانەوێت وا پیشانی بدەن کە ئەمە شەڕێکە لە نێوان کورد و عەرەب، تاوەکو سەرنجی خەڵکی سووریا لەسەر خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی بەشار ئەسەد لاببات.

خانمە سیاسەتڤانەکە دەڵێت، "ئەو ئەجێندایەی کە بانگەشە دەکرێت لە پشتەوەی ئەم پێکدادانەوە بێت، زۆر مەترسیدارترە. ئێران و رژێمی ئەسەد دەیانەوێت وای پیشانبدەن کە ئەم نائارامییە ئەنجامی ململانێی نەتەوەیی نێوان عەرەب و کوردە بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی سووریا لەسەر خۆپێشاندانەکانی باشووری سووریا لاببەن."

ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت، "ئێران و رژێمی سووریا دەیانەوێت ئەمە بکەن، بەڵام بۆچی؟ هەوڵدان بۆ کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا یەکێکە لە ئامانجە چاوەڕوانکراوەکان. رەنگە ئەوان بیانەوێت هاوسۆزی و پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ئەم مەبەستە بەدەستبێنن بەم شێوەیە لە رێگەی پێشاندانی ئەوەی کە هۆزە عەرەبییەکان لە پشت دۆخەکەوەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەسەدە

مەسەدە: دۆخی بژێوی و ئابووریی سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لەبارەی "تێکچوونی خێرای دۆخی بژێوی و ئابووری لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا" راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پرسی نانی خەڵک، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی لە پێشینەی کارە نیشتمانییەکانە و چیدی قابیلی دواخستن و پشتگوێخستن نییە