رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە دیمەشق رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل چوار ئامانجی لە پایتەختی سووریا کردوونەتە ئامانج و دەنگی چەندین تەقینەوە بیستران، هاوکات بۆردوومانی چەند شار و ناوچەیەکی دیکەیشی کردووە.
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، لە شوێنی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق و حەما ئاگر دەبیندرێت و دووکەڵ بەرزدەبێتەوە. دڵخواز محەممەد، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق ئاماژەی بەوە کرد، "فڕۆکەکان بەسەر سەرمدا رۆشتوون و گوێبیستی چەندین تەقینەوە بووم."
هاوکات هەر ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە حەما، دەرعا، لازقیە، قونەیترە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریا سووریا بۆردوومان کردووە.
شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان شوێنێکیان لەنزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا بۆردوومان کردووە.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکە رایانگەیاندبوو، "ئەمە پەیامێکی روونە بۆ رژێمی سووریا، رێگە نادەین هێزەکانی [سووریا] لە باشووری دیمەشق بڵاوببنەوە یان هیچ هەڕەشەیەک بۆسەر کۆمەڵگەی دروز دروست ببێت."
هەروەها لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاند، ئەو هێرشە "لێدانە لە ئاسایشی نەتەوەیی و یەکگرتوویی گەلی سووریا." سەرۆکایەتی کۆماری سووریا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی دەکات، پاڵپشتیی وڵاتەکە بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشە کە "یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات."
لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە لە باشووری دیمەشق شەڕ لەنێوان دروزەکان و گرووپە چەکدارەکان روویدا، کە بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 20 ئەندامی ئاسایشی سووریا کوژراون.
ئەو پێکدادانە دواى ئەوە بوو کە لە 28ـی نیسان، لە یەکێک لە زانکۆکانی حومس دەمەقاڵێ کەوتە نێوان خوێندکارەکان و بە شێوەیەکی تائیفی لێکدراوەتەوە، کەسێک دەنگێکی تۆمار کردووە و بێڕێزی بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە (د. خ)؛ و وا بڵاوکرایەوە کە خاوەنی دەنگەکە دروزە.
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات کە هەڵوێستیان یەکبخەن و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ سووریا لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەدا دەرببڕن، دەڵێت، "ئەمە مافی گەلانی عەرەب دەپارێزێت لە کارە دووژمنکارانەکانی ئیسرائیل."
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دەڵێت، "ئەم دەستدرێژییانەی کە لە یەکگرتوویی سووریا دەدەن، ئینجا لە دەرەوە بێت یان ناوەوە، سەرکەوتوو نابن لە لاوازکردنی ئیرادەی گەلی سووریا، بەربەستیش بۆ ئەو هەوڵانەی دەوڵەت دروست ناکەن کە ئامانج لێیان بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتییە لە سەرجەم ناوچەکان. دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکانیش لە لێکۆڵینەوەی پێویستی خۆیان بەردەوام دەبن بۆ سزادانی بەرپرسانی ئەم دەستدرێژییانە. کارەکانیشمان بە چڕی بەردەوام دەبن بۆ رێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی نیشتمانی و هاووڵاتییان بە ئامانج بگرێت."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات، پابەندبن بە گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری لە چوارچێوەی یەکگرتوویی نیشتمان و بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێک کە ئامانج لێی درێژکردنەوەی قەیرانەکانە. سووریا لەسەر رێگەی بیناسازی و گەشەپێدان بەردەوامە و لە چاکسازیکردن لەو ئاستەنگانە ناوەستێت کە وڵاتیان وێران کردووە."
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان سازش لە سەروەری و ئاسایشی خۆیان ناکەن، بەردەوامیش دەبن لە بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەیان بە هەموو رێگە و رێکارێکی بەردەست.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ