رووداو دیجیتاڵ
عەلی رەحموون، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات باس لە کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی نێوان تۆماس باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسە دەکات و دەڵێ :" دوای ئەو کۆبوونەوەیە دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا خێراتر دەبێت.
عەلی رەحموون بە رووداوی راگەیاند:"جێبەجێنەکردنی ئەو رێککەوتنەی کراوە هۆکارەکەی ململانێی نێو دەسەڵاتی ئێستای سووریایە کە وایکردووە پرۆسەکە دوابکەوێت.'' بەڵام دوای کۆبوونەوەی باراک و مەزڵووم عەبدی دەچینە نێو قۆناخی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە."
رۆژی 10ـی ئاداری ئەم ساڵ رێککەوتننامەیەکی 8 خاڵی لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا واژۆ کرا.
لە رێککەوتننامەکەدا هاتبوو کۆمیتەکانی بەڕێوەبردنی رێککەوتننامەکە، کار لەسەر جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکە دەکەن، بە شێوەیەک کە لە ساڵی 2025 تێنەپەڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ