لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لانیکەم 13 کەس کوژران

03-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سووریا، کوژرانی 13 کەس پشتڕاست کراوەتەوە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ژێرخانی سەربازیی سوپای پێشووی سووریای کردووەتە ئامانج. 
 
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکیان لە سووریا بۆردوومان کرد.
 
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، گەورەترین فڕۆکەخانەی سەربازیی سوپای پێشووی سووریای لە دەرعا کردووەتە ئامانج، بەڵام دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 9 کەسی سڤیل کوژراون. 
 
وەزارەتی دەرەوەی سووریاش لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد و بە "پێشێلکاریی زەقی سەروەریی خاکەکەی" ناویبردن.
 
میدیای فەرمیی سووریاش بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ناوەندی توێژینەوەی بەرگریی سووریای لە دیمەشق کردووەتە ئامانج.

 

 
وەزارەتی دەرەوەی سووریاش رایگەیاند، ئیسرائیل "پێنج ناوچەی جیاوازی لە سووریا کردووەتە ئامانج و ئەمەش پێشهاتێکی ناڕەوایە و هەوڵێکی بەئەنقەستە بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری لە سووریا و زیادکردنی نەهامەتییەکانی خەڵکی سووریا." 
 
سوپای ئیسرائیلیش لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "توانا سەربازییەکانی سووریای لە حەما و بنکەی ئاسمانیی تی فۆری لە پارێزگەی حمس کردووەتە ئامانج، لەگەڵ پاشماوەی توانا سەربازییەکانی سووریا لە دیمەشق." 
 
لەبارەی هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانیی تی فۆر، سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا رایانگەیاند، چوار کەس کوژراون کە کارمەندی وەزارەتی بەرگریی سووریا بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیدیۆی ئاهەنگی نەورۆز لە دیمەشق

لە دیمەشق بۆ یەکەم جار نەورۆز وەکو جەژنێکی نیشتمانی پیرۆز کرا

هەنا بالی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆبانێیە و بەشداری ئاهەنگەکەی دیمەشقی کردووە، ئەو بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە رووداوی گوت: "بێئەندازە دڵخۆشم، ساڵ و نیوێک بوو لە منبج بووم و زۆر تامەزرۆ بووم ئەم رۆژە ببینم. بە رێگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتدا خۆم گەیاندە ئێرە، چونکە دەمگوت ئایا دەبێت ئەو رۆژە ببینم یان نا؟ سوپاس بۆ خودا کە بینیم و زۆر خۆشحاڵم."