رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ئه‌مڕۆ دوو جار به درۆن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی دێر حافر و به‌هۆیه‌وه 7 شه‌ڕڤان و ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوون. هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌ستدرێژییه دووبارانه هه‌وڵی چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌رده‌خات بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌که."
یه‌کشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌که‌می 2025، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یێنراوێکی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه بڵاوکرده‌وه که کراونه‌ته سه‌ر هێزه‌کانیان له ناوچه‌ی دێر حافر که سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به و له ژێر کۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌یه.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "چه‌کدارانی حکومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامن له ده‌ستدرێژی و پێشێلکارییه‌کانیان له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا. شه‌ڕڤانه‌کانمان و هاووڵاتییانی سڤیل به ئامانج ده‌گرن بۆ شڵه‌ژاندنی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌که."
هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری دێر حافر و بووه هۆی برینداربوونی سێ شه‌ڕڤانیان. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش درۆنێکی دیکه هێرشی کرده سه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌ر به هێزی ئاسایشی ناوخۆ و چوار له چه‌کداره‌کانیانی بریندار کردووه.
راگه‌یێنراوه‌که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو کرایه‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌م کاتەدا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێبوونی ناوچه‌که به تۆپ و به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی بۆردوومان ده‌کرێت، که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل و تۆقاندنیان".
پێشتر له 20ی ئه‌یلوولی 2025، لە هێرشێکدا لە هەمان ناوچە هەشت کەس کوژران، هەسەدە ئه‌و گروپه حکومه‌تی دیمهشقى تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانى ئەو هێرشە.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌ستدرێژییه دووبارانه هه‌وڵی چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌رده‌خات بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌که و تێکدانی سه‌قامگیری له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ