رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی: زیاتر لە 100 کۆگەی کیمیایی لە سووریا ماون

06-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دەڵێت، زیاتر لە 100 کۆگەی چەکی کیمیایی لە سووریا ماون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەیەک لەو کۆگەیانە بە نهێنی ماونەتەوە و دۆزینەوەیان ئاسان نابێت.
 
رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی کە تایبەتە بە تۆمارکردن و چاودێریکردنی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بڵاویکردەوە، زیاتر لە 100 کۆگەی چەکی کیمیایی لە سووریا ماون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پلانیان هەیە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سووریا قسە بکات بۆ ئەوەی پسپۆڕەکانی سەردانی ئەو وڵاتە بکەن و لەنزیکەوە ئەو کۆگەیانە ببینن. 
 
بەگوێرەی رێکخراوەکە، ئەو کۆگەیانە لە توێژینەوە، دروستکردن و کۆگەکردنی مادەی کیمیایی و چەکی کیمیایی رۆڵیان هەبووە کە لە شەڕی 14 ساڵەی نێوخۆی ئەو وڵاتەیشدا دەسەڵاتی ئەسەد چەندین جار تۆمەتبارکرا بەوەی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. 
 
مانگی رابردوو، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی بارەگەی سەرەکی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی لە شاری لاهای هۆڵەندا کرد و رایگەیاند، حکومەتەکەی پابەند دەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە چەکی کیمیایی؛ گوتیشی: "هەموو پاشماوەیەکی چەکی کیمیایی کە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە پەرەی پێدراوە، لەنێودەبەن". 
 
لەگەڵ رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە 08ـی کانوونی یەکەمی رابردوودا زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوا نیگەران بوون چەکە کیمیایی دەسەڵاتی ئەسەد بکەوێتە دەست گرووپە چەکدارەکانی سووریا. 
 
لە 10 ساڵی رابردوودا، حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر 300 کەسایەتی و دامەزراوەی تایبەت بە بەرنامەی چەکی کیمیایی سووریادا سەپاند. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیدیۆی ئاهەنگی نەورۆز لە دیمەشق

لە دیمەشق بۆ یەکەم جار نەورۆز وەکو جەژنێکی نیشتمانی پیرۆز کرا

هەنا بالی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆبانێیە و بەشداری ئاهەنگەکەی دیمەشقی کردووە، ئەو بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە رووداوی گوت: "بێئەندازە دڵخۆشم، ساڵ و نیوێک بوو لە منبج بووم و زۆر تامەزرۆ بووم ئەم رۆژە ببینم. بە رێگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتدا خۆم گەیاندە ئێرە، چونکە دەمگوت ئایا دەبێت ئەو رۆژە ببینم یان نا؟ سوپاس بۆ خودا کە بینیم و زۆر خۆشحاڵم."