رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لە شاری حەلەب روویدا و بەپێی زانیاریی سەرەتایی، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە کراوە.
کاژێر 8:10ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێکی دانراوە لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب تەقیوەتەوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
سەرچاوەیەک لە گەڕەکەکە بە رووداوی گوت، تەقینەوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی عوسمان بووە لە گەڕەکی ئەشرەفییە و تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرەکەی دیار نییە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هێزەکانی ئاسایش لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود خراونەتە ئامادەییەوە.
گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دوو گەڕەکی کوردنشینن لە حەلەب.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ