رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریا ژمارەیەک بنکە و بارەگای داعشیان لە بیابانەکانی سووریا بۆردوومان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی رێکخراوە پەڕگیرەکە هێرشی کردبووە سەر هێزەکانی سووریا.
بەگوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان، رۆژی شەممە 06-01-2024 فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سوپای سووریا پێگەکانی داعشیان لە بیابانەکانی سووریا، بەتایبەتی لە دەوروبەری شاری تەدمور، بۆردوومان کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی سووریا هێزێکی زۆری رەوانەی ناوچەکە کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا داعش هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سووریا زیاتر کردووە.
ساڵی 2014 داعش ژمارەیەک ناوچەی بەرفراوانی عێراق و سووریای کۆنترۆڵ کرد و "خەلافەتی" راگەیاند. ساڵی 2017 لە عێراق و باشووری کوردستان، هەروەها ساڵی 2019 لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بەزاندنی داعش راگەیێندرا، بەڵام هێشتا شانە نووستووەکانی چالاکن و ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و کەسانی سڤیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ