بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناوی کوژراو و بریندارانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بڵاودەکاتەوە

07-01-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناوی کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی سەر گەڕەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب بڵاودەکاتەوە و دەڵێ، 6 کەس کوژراون و 44  کەس بریندار بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوو گەڕەکەکە لە 22-12-2025ـەوە لەژێر گەمارۆیەکی توونددان.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کە ئەمڕۆ 7-1-2026 بڵاوکرایەوە، لە شەوی 6ـی کانوونی دووەمی 2026وە هێرشێکی بەرفراوان بە تانک، تۆپخانە و درۆنی بۆمبڕێژکراوە دەکرێتە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا 6 کەس کوژراون کە دوو ژن و منداڵێکیان تێدایە و 44 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ناوی کوژراوان:
 
1- فاتیمە حەمادە (41 ساڵ)
 
2- مەسعود فایق عەبدۆ (30 ساڵ)
 
3- خورشید عومەر (13 ساڵ)
 
4- شام دەلۆ (3 ساڵ)
 
5- حەسەن محەممەد حەسەن (42 ساڵ)
 
6- ژنێکی نەناسراو
 
ناوی بریندارەکان: 

 

1. ئیڤان عەبدۆ – 2 ساڵ
 
2. حەموودە حەسەن محەممەد – 12 ساڵ
 
3. شەریف سەیدۆ – 52 ساڵ
 
4. ئەسڵان بەکر – 18 ساڵ
 
5. محەممەد حەبیب – 82 ساڵ
 
6. عەلی ئەسڵان موسلیم بیلال – 17 ساڵ
 
7. شەڕڤان عەبدۆ مامۆ – 17 ساڵ
 
8. حەسەن محەممەد عەید قەرتان – 30 ساڵ
 
9. محەممەد شێخ کیلۆ – 70 ساڵ
 
10. رەمزی کیلۆ – 18 ساڵ
 
11. محەممەد حسێن بەکر – 23 ساڵ
 
12. خەدیجە عەلووش – 47 ساڵ
 
13. شێرۆ محەممەد حوسێن – 44 ساڵ
 
14. محەممەد نوور شوبەک – 26 ساڵ
 
15. محەممەد ئیبش – 21 ساڵ
 
16. حەمید حەبەش – 74 ساڵ
 
17. ئیبراهیم محەممەد رەشید – 34 ساڵ
 
18. هێڤین عومەر – 29 ساڵ
 
19. دیمە حوسێن – 85 ساڵ
 
20. مستەفا عەبدولحەمید حەسەن – 38 ساڵ
 
21. ئەرسەلان عەلۆ – 75 ساڵ
 
22. رەفعەت محەممەد عەلۆ – 64 ساڵ
 
23. مەسعود عەلی کەرکوور – 18 ساڵ
 
24. عەبدولعەزیز داوود – 24 ساڵ
 
25. رەجەب عەبدولفەتاح – 16 ساڵ
 
26. نووری خەلیل – 29 ساڵ
 
27. جۆرج خوام (کریستیان) – 42 ساڵ
 
28. نووری جەمال حسێن – 34 ساڵ
 
29. جیهاد ساڵح ناسر – 15 ساڵ
 
30. دڵبرین حەمدووش – 45 ساڵ
 
31. محەممەد زەکەریا ماردلی
 
32. ئۆرهان سمۆ
 
33. محەممەد ساڵح ئەلمەلح – 75 ساڵ
 
34. عەبدوڵڵا محەممەد ساڵح ئەلمەلح – 26 ساڵ
 
35. ئەحمەد بەدرەدین زێدان – 15 ساڵ
 
36. رەشاڵ رۆتۆ – 38 ساڵ
 
37. کچی ئەحمەد بەدرەدین زێدان – 6 ساڵ
 
38. کوڕی ئەحمەد بەدرەدین زێدان – 7 ساڵ
 
39. عەبدوڵڵا حەسەن محەممەد – 8 ساڵ
 
40. مزگین عەلی – 30 ساڵ
 
41. گوڵستان محەممەد – 41 ساڵ
 
42. رەهەف حەمزە – 9 ساڵ
 
43. حەلا حەمزە – 13 ساڵ
 
44. وئیام حەمزە – 6 ساڵ
 
دۆخی مرۆیی و گەمارۆ

 

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوو گەڕەکەکە لە 22-12-2025ـەوە لەژێر گەمارۆیەکی توونددان. بەهۆی داخستنی رێگاکانەوە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی زیاتر لە 500 هەزار دانیشتوو دروستبووە کە زۆرینەیان کورد و ئاوارەی عەفرینن.

ئێستا لەو ناوچانەدا سووتەمەنی و دەرمان نەماوە، کارەبا و ئاو بڕاوە و تەنیا یەک نەخۆشخانە کار دەکات، کە ئەویش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەوە لە لێواری داخستندایە.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، چەند گرووپێکی چەکدار کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتین هێرشەکان ئەنجام دەدەن، لەوانە:
 
فیرقەی 60 بە سەرۆکایەتیی عەواد جاسم ناسراو بە"ئەبو قەتەیبە منبجی" کە پێشتر سەر بە دەستەی تەحریری شام بووە.
 
فیرقەی 76 (حەمزات) بە سەرۆکایەتیی سەیفەدین پۆڵاد "ئەبوبەکر کە لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە سزادراوە.
 
فیرقەی 72 بە سەرۆکایەتی خەتاب ئەلبانی
 
 فیرقەی 80 بە سەرۆکایەتی خالید عومەر، ئەفسەرێکی پێشووی سوپای سووریا بووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو فرۆکەیەی ئەمڕۆ نیشتەوە.

دوای 18 مانگ یەکەم فڕۆکەی سڤیل لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ نیشتەوە

دوای وەستانێکی درێژخایەن، یەکەم فڕۆکەی مەدەنیی سووری لە دیمەشقەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ نیشتەوە. ئەم هەنگاوە سەرەتایەک بۆ دووبارە کاراکردنەوەی فڕۆکەخانەکە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ تەنیا بۆ کاروباری سەربازی بەکاردەهات.