نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا: دیدگەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شیاوی ئەوەیە بەدی بهێندرێت

07-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەری واشنتن بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ روبیۆ باسیان لە دوایین دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی سووریا و تورکیا کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، دیدگەی ترەمپ بۆ ئەم ناوچەیە شیاوی ئەوەیە بەدەست بهێندرێت.
 
تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی تورکیا، لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە تایبەت بە پرسەکانی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆبووەتەوە.
 
تۆماس باراک رۆژی هەینی نووسی، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆم لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و وەزیری دەرەوە روبیۆ بەسەربرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەرجەم پرسەکانی پەیوەندیدار بە تورکیا و سووریا."
 
نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا دەڵێت، "دیدگەی سەرۆک نەوەک هەر هیوابەخشە، بەڵکو شیاوی بەدیهێنانیشە."
 
رۆژی 3ی حوزەیران تۆماس باراک گوتی، لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاریی گەورە لە پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا روودەدات و ژمارەی سەربازەکانیان کەم دەکەنەوە.
 
پێش جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە 07-10-2023دا ئەمریکا رایگەیاند، 900 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەیە، بەڵام دوای گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا زیاد کردووە و گەیشتوونەتە نزیکەی دوو هەزار سەرباز.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حکومەتی سووریا کارەکانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ و دەروازەی سێمالکا دەستپێدەکات

وردەکاریی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق؛ سوپا لە شارەکان دەکشێتەوە

باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە، تەنیا ئاڵای سووریای لەسەر بەرزکراوەتەوە، سیمای کوردیی لە شارەکە و ئاڵای کوردستان تێیدا وەک خۆیان ماونەتەوە. شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، سەردانی پارێزگاری نوێی حەسەکەیان کرد و پلانی داهاتوویان ئاشکرا کرد.