رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی بەغیلیە لە رۆژئاوای دێرەزوور، چوار کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا بریندار بوون.
بە گوێرەی میدیا خۆجێیەکانی سووریا، ئەمڕۆ شەممە، بۆمبەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی لەلایەن کارمەندەکانەوە تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی چوار کارمەند و دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئایاری2025، مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەی ئەلبوکەمال لە دێرەزوور، گیانلەدەستدانی سێ کارمەندی ئاسایشی ناوخۆی راگەیاندبوو، ئەوەش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی شارۆچکەی ئەلجەلا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ