رووداو دیجیتاڵ
گرژی و ئاڵۆزییەکانی گەڕەکە کوردنشینەکان لە حەلەب بەردەوامە و سوپای عەرەبیی سووریا بۆردوومانی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و زهوور دەکات.
لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانەوە ئاماری جۆراوجۆر دەخرێتەڕوو، بەپێی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستیی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود کە رۆژی پێنجشەممە 08-01-2026 بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی سوپای عەرەبیی سووریای بۆسەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسیش بریندارن.
هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر چەکدار کە لەنێویاندا بیانی هەن، لەگەڵ تانک و زرێپۆش رەوانەی ناوچەکە کراون بۆ تووندکردنەوەی گەمارۆکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا و بەهۆی هێرشەکەوە، هەزاران کەس لەو دوو گەڕەکە کوردنشینەی حەلەب ئاوارە و دەربەدەر بوون و هێشتاش بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ