رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی مرۆیی کە پێکهاتوون لە دانیشتووانی شارە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان، بۆ پشتگیریکردن هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەچنە ئەو شارە.
کاژێر 11:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەشێکی شاندەکە کە پێکهاتوون لە دانیشتووانی شارە جیاوازەکانی حەسەکە، دربێسیێ، تل تەمر و عامودێ گەیشتوونەتە چوارێیانی پانۆراما لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.
بڕیارە کەمێکی دیکە بەشێکی دانیشتووانی قامشلۆ، دێرک، گرکێ لەگێ، تل کۆچەر، تل حەمیس، چل ئاغا و تربەسپی بگەنە شاندەکە و پێکەوە بەرەو حەلەب بەڕێبکەون.
شاندەکە رایگەیاند، ئامانجیان پشتیوانی لە هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و رێگریکردنە لە کۆمەڵکوژی لەو گەڕەکانەدا.
کۆمەڵێک لەوانەی لە چوارڕێیانی حەسەکە گردبوونەتەوە، دروشم بۆ پشتیوانیی هێزە کوردییەکانی حەلەب دەڵێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ