سوپای عەرەبیی سووریا: ئۆپەراسیۆنی شێخ مەقسوودمان راگرت و دەکشێینەوە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو - هەولێر

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا دەڵێت، سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب راگرتووە و ئەو ‌هێزانەی لە نەخۆشخانەیەک گەمارۆدرابوون، رەوانەی تەبقە دەکرێن.
 
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا، لە راگەیێندراوێکدا کە ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکە (سانا) بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند: "لە کاژێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەنێو گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب راگیران."
 
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو شەڕڤانانەی لەنێو گەڕەکەکە ماونەتەوە، لە راگەیێندراوەکەی سوپای عەرەبیی سووریادا هاتووە: "ئەوانەی کە لەنێو نەخۆشخانەی یاسین خۆیان حەشارداوە، چەک دەکرێن و بەرەو شاری تەبقە دەگوازرێنەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، سوپای سووریا ئاماژەی بەوە کردووە، دەست دەکەن بە رادەستکردنی سەرجەم ناوەندە تەندروستی و حکومییەکان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و "بەشێوەیەکی پلەبەندی لە شەقامەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوود دەکشێینەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوپای عەرەبیی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود. وێنە: AA

تەندروستیی حەلەب: 23 کەسی سڤیل کوژراون

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی حەلەب، ئاماری کوژرانی خەڵکی سڤیل لەو شارە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 23 کەس کوژراون و 104 کەسی دیکەش برینداربوون.