رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە نیگەرانیی خۆی لە بێدەنگیی حکومەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر رووداوەکانی حەلەب پێشاندا و رایگەیاند، "کوردەکان لەوێ کۆمەڵکوژ دەکرێن لەبەر ئەوەی کوردن".
رۆژی شەممە، 10ـی کانوونی دووەمی 2026، جانسو ئۆزدەمیر، گوتەبێژی پارتی چەپ بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە لە ئێکس بڵاویکردەوە "وێنە و ڤیدیۆکانی حەلەب تۆقێنەرن. خەڵک لەوێ ئەشکەنجەدراون، رفێنراون و کوژراون". دەشڵێت، "کوردەکان کۆمەڵکوژکراون لەبەر ئەوەی کوردن".
سێشەممەی رابردوو، سوپای عەرەبیی سووریا هێرشی کردەسەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب. هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی ئەو گەڕەکانەش کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرن، رووبەڕووی هێرشەکان بوونەوە.
گوتەبێژی پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە رەخنەی لە حکومەتی وڵاتەکەی گرت کە رێکاری پێویستی بۆ رێگری لەو هێرشە نەگرتووەتەبەر و گوتی: "حکومەتی فیدراڵی بێدەنگە چونکە تیرۆرستە ئیسلامییەکان هاوبەشی نوێیانن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ