رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی حەلەب، ئاماری کوژرانی خەڵکی سڤیل لەو شارە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 23 کەس کوژراون و 104 کەسی دیکەش برینداربوون.
مونیر محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی حەلەب، بە ئاژانسی فەرمیی سووریا راگەیاند، 5 رۆژە گەڕەکە نیشتەجێبووەکان دەکرێنە ئامانج.
مونیر محەممەد رایگەیاند، ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی بە ئامانجگرتنی گەڕەکە نیشتەجێبووەکان لە رۆژانی 6-10ـی کانوونی دووەم، بەدیاریکراوی تاوەکو کاژێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەیشتە 23 کەسی سڤیل. هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 104 کەس.
بەڕێوەبەری تەندروستیی حەلەب ئەوەشی خستەڕوو، لەنێو کوژراوەکاندا منداڵێک و چوار ژن هەن. هەروەها خوێندکارێکی پزیشکی ددان بە گوللـەی نیشانەشکێنی (قەناس) بووەتە قوربانی.
سەبارەت بە بریندارەکان، مونیر محەممەد باسی لەوە کرد، زۆربەی بریندارەکان ژن و منداڵن، تەندروستیی بەشێکیان سەختە و مەترسی گیانلەدەستدانیان لەسەرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ