ژمارەیەکی بەرچاو لە سەردانیکارانی پێشانگەی کتێبی دیمەشق خوێنەری کتێبەکانی ئیبن تەیمییەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشانگەی نێودەوڵەتیی دیمەشق تایبەت بە کتێب لە 6ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 16ی مانگ بەردەوام دەبێت. بە گوتەی سەعد نەعسان، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە، نزیکەی 500 وەشانخانە لە زیاتر لە 35 وڵاتەوە بەشدارن.
 
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا ژمارەیەکی زۆر گەنج دەبیندرێن و دەچن بۆ پێشانگەکە.
 
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، زۆر لەو کەسانە بە مەبەستی کڕینی کتێبی نووسەرە دیارەکانی وەکو ئیبن تەیمییە دەچن و چوونەتە پێشانگەکە.
 
گەنجەکان کاتێك لە نۆرەدا وەستاون، بە دەنگێکی بەرز دەڵێن، "تەکبیر، ئەڵڵاهو ئەکبەر.... لآ اِلَهَ اِلّا اللّهُ مُحَمَّدٌ رَسُوُل اللّهِ."
 
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەبوونی ئەم دیمەنانە لە سووریادا "جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردنە."
 
رامی عەبدولڕەحمان گوتی، سووریا کۆمەڵگەیەکی فرە ئایین و فرەمەزهەبە، هەبوونی جۆرە فیکرێکی جیهادی لەنێو گەنجاندا مەترسی بۆسەر ئاییندەی وڵاتەکە دروست دەکات.
 
بەڕێوەبەری روانگەی سووری رایگەیاند، "ئەو کتێبانەی لە هەندێک وڵاتی عەرەبیدا قەدەخەن، ئێستا لە دیمەشق بە گەنجانی سووریا دەفرۆشرێن. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە بەرەو قۆناخێک دەڕۆین، تێیدا فکره‌یەکی دیاریکراو لەنێو کۆمەڵگەدا دەچێندرێت کە رەنگە لە داهاتوودا کارەساتی گەورەی لێبکەوێتەوە."
 
ئیبن تەیمییە (1263-1328)، لایەنگرانی بە (شێخی ئیسلام) ناوی دەبەن و یەکێکە لە ناسراوترین کەسایەتییەکانی ئیسلامی سوننە کە نووسەری چەندین کتێبە و بۆچوونەکانیشی کاریگەرییان هەبووە لەسەر بزووتنەوەی "سەلەفییەت."
 
رەتکردنەوەی پێکهاتەکانی دیکە لە چەند مانگی رابردوودا لە سووریا بە روونی بینرا، ئەوەش لە کاتی هێرشکردنە سەر عەلەوییەکان لە پارێزگا کەناراوییەکان لە ئاداری 2025 و هێرشکردنە سەر دروزەکان لە پارێزگای سوەیدا لە هاوینی رابردوودا. 
 
 
دوایین وێنەی رەتکردنەوەی پێکهاتەکانی دیکەی سووریا لە سووریای سەردەمی ئەحمەد شەرع مانگی رابردوو و لە کاتی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و پاشانیش هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوو. 
 
18-1-2026 وەزارەتی ئەوقافی سووریا نووسراوێکی بۆ گوتاربێژانی مزگەوتەکانی سووریا نارد و تێیدا هێرشەکانی بۆ سەر کورد و رۆژئاوای کوردستان بە "فتوحات" ناوبرد. نووسراوەکە بە ئایەتی 9 لە سورەتی ئەنفال لە قورئانی پیرۆز دەستی پێدەکرد . 
 
وەزیری ئەوقاف داوای لە گوتاربێژانی مزگەوتەکانی سووریا کرد " تەکبیر بکەن بۆ خۆشی دەربڕین بە فتوحات و سەرکەوتنەکان" ی سوپای عەرەبیی سووریا لە هێرشەکانی دا دژی گەلی کورد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حکومەتی سووریا کارەکانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ و دەروازەی سێمالکا دەستپێدەکات

وردەکاریی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق؛ سوپا لە شارەکان دەکشێتەوە

باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە، تەنیا ئاڵای سووریای لەسەر بەرزکراوەتەوە، سیمای کوردیی لە شارەکە و ئاڵای کوردستان تێیدا وەک خۆیان ماونەتەوە. شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، سەردانی پارێزگاری نوێی حەسەکەیان کرد و پلانی داهاتوویان ئاشکرا کرد.