لە دەرعای سووریا لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەیەک تەقینەوە روویدا و 33 کەس بریندار بوون

12-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە کاتی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە شارۆچکەی عابدینی رۆژئاوای دەرعای سووریا روویدا، 33 هاووڵاتی بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی زیاد مەحامید، بەڕێوەبەری تەندروستیی دەرعا رایگەیاند، 19 بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی نیشتمانیی دەرعا، 6 بریندار بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانیی تەفەس و 8 برینداریش بۆ بنکەی تەندروستیی شارۆچکەی شەجەرە گوێزراونەتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن.

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەرعا دەڵێت، "دەستمان کردووە بە دابینکردنی چاودێریی پزیشکیی پێویست بۆ بریندارەکان و پێداویستییە پزیشکییە بەپەلەکان."

هاوکات موەفەق مەحموود، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی مەعرییە و عابدین رایگەیاند، "چەند کەسێکی نەناسراو دوو نارنجۆکیان فڕێداوەتە شوێنی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە، ئەوەش بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە."

موەفەق مەحموود ئاماژەی بەوەش کرد، "برینەکان لەنێوان سووک و مامناوەنددان، جگە لە بریندارێک کە برینەکەی سەختە چونکە قاچێکی پەڕیوە."

بەگوێرەی میدیای فەرمیی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە کردووە "بۆ زانینی وردەکارییەکان و دڵنیابوونەوە لە سزادانی ئەنجامدەرانی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 لۆگۆی هەسەدە

هەسەدە رەتیدەکاتەوە هێزەکانی دیمەشق چووبنە نێو تەبقە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رۆژی شەممە ئەو بانگەشانەی سوپای عەرەبیی سووریای رەتکردەوە کە گوایە چوونەتە نێو شاری تەبقە لە باکووری وڵاتەکە. جەختی کردەوە کە شەڕڤانەکانیان لە پێگەکانی خۆیان ماونەتەوە و ناوچە نزیکەکانیان لە هەڕەشەی ئەگەری پاراستووە.