تەقینەوەیەک لە شاری لازقییەی سووریا لانی کەم سێ کەس دەکوژێت

15-03-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەقینەوەیەک لە شاری لازقییەی سووریا روویدا. بەپێی زانیاریی سەرەتایی، سێ کوژراو و 12 بریندار هەن.
 
ئەمڕۆ شەممە، 15-03-2025، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی رملی شاری لازقییە روویداوە.
 
بەرگریی شارستانیی لازقییە رایگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و ئاماژەی بەوەکردووە، باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی رووخاوە و ژمارەیەک بریندار دەرهێنراون.
 
هاوکات پارێزگاری لازقیە رایگەیاند، تەقینەوەکەی گەڕەکی رمل، تاوەکو ئێستا سێ کوژراو و 12 برینداری لێکەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە هێشتا بەدوای بریندار و بێسەروشوێنەکاندا دەگەڕێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قوناخی راگوزەری سووریا

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی: شەرع ئامادەیە بە مەرج پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی دەڵێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قوناخی راگوزەری سووریا پێی گوتووە، ئامادەیە "لە هەلومەرجی گونجاودا" پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، لە کاتێکدا دەیەوێت وڵاتانی رۆژئاوا سزاکانی سەر سووریا هەڵبوەشێننەوە.