تورکیا و سووریا پرۆتۆکۆلێک لە بواری خوێندنی باڵا واژۆ دەکەن

16-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سووریا پرۆتۆکۆلێکیان لە بواری خوێندنی باڵادا واژۆ کرد، کە یەکێک لە خاڵەکانی بریتییە لە کردنەوەی زانکۆیەکی ھاوبەش.
 
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025 د. ئەرۆڵ ئۆزڤار، سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا و شاندێکی یاوەری سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ مەروان حەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریا کۆبووەوە. هەردوولا پرۆتۆکۆلێکیان لە بواری خوێندنی باڵادا واژۆ کرد.
 
دوای واژۆکردنی پرۆتۆکۆلەکە سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا رایگەیاند، ئەو پرۆتۆکۆلەی لەگەڵ سووریا واژۆ کراوە، گرنگییەکی زۆری ھەیە.
 
د. ئەرۆڵ ئۆزڤار رایگەیاند، پرۆتۆکۆلەکە دەستپێشخەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایە کە گوزارشت لە دیدێکی ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵات دەکات؛ ئاماژەی بەوەش کرد، کارکردن لەسەر کردنەوەی زانکۆکە بەم زووانە دەست پێدەکات.
 
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریاش گوتی، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەو پرۆتۆکۆلەی لەگەڵ لایەنی تورکی واژۆ کراوە، تایبەتە بە پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی دیمەشق. خەڵک رژاونەتە سەر شەقامەکان. وێنە: AFP

متمانەی خەڵکی سووریا بە وڵاتان؛ سعودیە و قەتەر لەپێش تورکیاوەن

لە یەکەمین رووپێویی گشتگیری دوای قۆناخی بەشار ئەسەد، هەڵوێستی خەڵکی سووریا بەرامبەر سیاسەتی دەرەوە و دۆخی ناوخۆ ئاشکرا کرا. بەگوێرەی ئەنجامەکان، سعودیە بە رێژەی 87% لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە سووریاییەکان زۆرترین متمانەیان پێیەتی، دوای ئەو قەتەر بە 83% دێت و تورکیاش بە 73% لە پلەی سێیەمدایە.