ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانلەدەستدانی کارمەندێکی راگەیاند

16-11-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە کارمەندێکی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە کردووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2025، فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "کاژێر 10ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەندامێکمان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری گرووپێکی تیرۆریستی تەقەی لێکرا؛" ئاماژە بەوەش دەکات، رووداوەکە لە رێگەی شارۆچکەی موحەیمیدە لە پارێزگای دێرەزوور بووە و بەو هۆیەوە کارمەندەکە گیانی لەدەستداوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای رووداوەکە "هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست بۆ دەستگەیشتن بە تاوانکاران کرد؛" ئاماژە بەوەش کراوە: "پابەندییەکی بەهێزمان بە بەردەوامیدان بە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و دڵنیاییدان لە سەلامەتی خەڵک هەیە و ئەو تاوانانە کار لە ویستی ئەندامانمان لە راگرتنی سەقامگیری ناوچەکە ناکەن". 
 
13ی ئەم مانگە، هەسەدە کە هاوبەشێکی سەرەکیی وڵاتانی رۆژئاوایە لە شەڕی دژی داعش لە سووریا، بڵاویکردەوە: "تەنیا لە یەک مانگدا هاوپەیمانان پشتیوانیی زیاتر لە 20 ئۆپەراسیۆنیان کردووە کە شانە نووستووەکانی داعشیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش کاریگەریی مەیدانی و هەوڵە خۆپارێزییەکانی بەهێزتر کردووە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حکومەتی سووریا کارەکانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ و دەروازەی سێمالکا دەستپێدەکات

وردەکاریی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق؛ سوپا لە شارەکان دەکشێتەوە

باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە، تەنیا ئاڵای سووریای لەسەر بەرزکراوەتەوە، سیمای کوردیی لە شارەکە و ئاڵای کوردستان تێیدا وەک خۆیان ماونەتەوە. شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، سەردانی پارێزگاری نوێی حەسەکەیان کرد و پلانی داهاتوویان ئاشکرا کرد.