رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێک لە نێوەڕاستی شاری منبجی پارێزگای حەلەب تەقییەوە و هێشتا زیانەکانی دیار نین.
میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئۆتۆمبێلەکە بۆمبڕێژکراو بووە.
تەقینەوەکە لە گەڕەکی رابتە بووە، بەڵام نازانرێت کێ ئەنجامدەریەتی.
ئەمە پێنجەم تەقینەوەیە لە چەند هەفتەی رابردوودا لە شارەکە روویدابێت.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە شاری منبج کشانەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات و سوپای نیشتمانیی سووریا دەستی بەسەر شارەکەدا گرت.
هەردوولا لە چەند شوێنێکی نزیک لە شارەکە لە شەڕ و پێکدادانی تووند بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ