رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی دوێنێی گەڕەکی مویەسەر لە شاری حەلەب، ئەوەیان دەرخستووە کە ئەنجامدەرەکە پێشینەی تاوانی هەبووە و ئالوودەی هۆشبەر بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئاب نوورەدین ئەلبابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، "لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەسێکی هاوژینە جیابووەوەکەی، نارنجۆکێکی بەخۆیدا تەقاندووەتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا رەتیکردەوە تەقینەوەکە بەهۆی پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراو بووبێت، وەک لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ئاماژەی پێکرابوو.
لە تەقینەوەکەدا کە دوێنێ یەکشەممە 17ی ئاب بوو، تەنیا ئەنجامدەرەکە گیانی لەدەستدا و هیچ زیانی گیانیی دیکە نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ