رێگای نێوان ناوچەکانی حکومەتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ نەخۆش و قوتابییان کرایەوە

18-10-2025
نووشین حەمێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێگای نێوان ناوچەکانی حکومەتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ نەخۆش و قوتابییان کرایەوە و ئەمڕۆ پاسێک لە رۆژئاواوە گەیشتە دیمەشق.
 
لەزگین خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاریی هەڤاڵ بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو پاسانەی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو دیمەشق دەچوون و قوتابی و نەخۆشیان هەڵگرتبوو، لە خاڵی زەکیە لەنێوان حومس و رەقە تێپەڕین و بەرەو دیمەشق رۆیشتن. هەروەها ئەو پاسەی کە لە دیمەشقەوە هاتبوو و بەرەو ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچوو، بەبێ هیچ کێشەیەک تێپەڕی.
 
لەزگین هیوای خواست تاوەکو سبەی رێگا بە هەموو گەشتیاران بدرێت بەبێ هیچ کێشەیەک هاتووچۆ بکەن.
 
شۆفێرێکیش بە رووداوی راگەیاند، لەسەر خاڵی زەکیە کە دەکەوێتە سەر رێگای عەسریا لە نێوان رەقە- حومس، پرسیار لە خەڵک دەکرێت کە ئایا نەخۆشن یان نا و بەرەو کام نەخۆشخانە دەچن. جەختیشی کردەوە کە پشکنینەکە ئەوەندە تووند نییە.
 
لە 5ی تشرینی یەکەمەوە گرژی لەسەر خاڵی زەکیە هەبوو، کە رێگا بە خەڵک نەدەدرا نە بچنە دیمەشق و نە لە دیمەشقەوە بچنە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە