حکومەتی سووریا چالاکڤانێک وەک نوێنەری وڵاتەکەی لە UN دەستنیشان دەکات

19-08-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، چالاکڤانێک لە بواری مافەکانی مرۆڤ دەکاتە نوێنەری وڵاتەکەی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
رۆژی سێشەممە 19ی ئابی 2025 ئیبراهیم عەبدولمەلیک عولەبی وەک نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستنیشان کرا.
 
عولەبی لە ریازی پایتەختی سعودیە لەدایکبووە و پارێزەر و چالاکڤانێکی دیاری بواری مافەکانی مرۆڤە؛ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە یاسا لە زانکۆی مانچستەری بەریتانی.
 
نوێنەرەکەی سووریا چەندین پۆستی راوێژکاری هەبووە، لەوانە کارکردن لە نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەندیکای پارێزەرانی نێودەوڵەتی و ئەندامی باڵاش بووە لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ئەنجومەنی سووریا-بەریتانیا.
 
عولەبی لە کاتی جەنگی نێوخۆی سووریادا لەنێو وڵاتەکەیشی کاری کردووە، لەوانەش لە حەلەب.
 
ئەو هاووڵاتییە هەڵگری هەردوو وڵاتینامەی بەریتانی و ئەڵمانیایە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیدیۆی ئاهەنگی نەورۆز لە دیمەشق

لە دیمەشق بۆ یەکەم جار نەورۆز وەکو جەژنێکی نیشتمانی پیرۆز کرا

هەنا بالی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆبانێیە و بەشداری ئاهەنگەکەی دیمەشقی کردووە، ئەو بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە رووداوی گوت: "بێئەندازە دڵخۆشم، ساڵ و نیوێک بوو لە منبج بووم و زۆر تامەزرۆ بووم ئەم رۆژە ببینم. بە رێگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتدا خۆم گەیاندە ئێرە، چونکە دەمگوت ئایا دەبێت ئەو رۆژە ببینم یان نا؟ سوپاس بۆ خودا کە بینیم و زۆر خۆشحاڵم."